 هه‌ردی ئه‌بوبه‌كر
ئه‌مڕۆ 31/12 پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ له‌هه‌ڵمه‌تیكدا ده‌ستیانگرت به‌سه‌ر 6 ئۆتۆمبێلی جام ڕه‌ش و بێ تابلۆدا.
موقه‌ده‌م محه‌مه‌د سه‌عید به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ سه‌باره‌ت به‌ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه وتی: " ماوه‌ی شه‌ش مانگه هه‌ڵمه‌تی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی ئۆتۆمبێلی بێ بنه‌ماو جام تاریكمان ده‌ستپێكردووه، له‌و هه‌ڵمه‌تدا تائێستا ده‌ستمانگرتووه به‌سه‌ر زیاتر له 130 ئۆتۆمبێل به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵداكراوه، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵمه‌ته له‌سه‌ره‌تادا كه‌سانی به‌رپرسی نه‌گرتۆته‌وه ته‌نها ناویان تۆمار ده‌كرا ئاگادار ده‌كرانه‌وه به‌ڵام به‌رده‌وام ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌یان ده‌هێنایه ناو بازاڕ بۆیه ئه‌مڕۆ له‌هه‌ڵمه‌تیكدا توانیمان ده‌ستبه‌سه‌ر 6 ئۆتۆمبێلدا بگرین.
وتیشی: ئێستا به‌بڕیاری قایمقام ته‌واوی ئه‌و ئۆتۆمبێلانه له‌بنكه‌ی پۆلیسن به‌پێی یاسا لێپێچینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین.
وتیشی: ئه‌و به‌رپرسانه پێویست وابوو خۆیان ئه‌و كاره‌یان نه‌كردایه به‌ڵام دیاره به‌بێ گوێدان به‌یاسا به‌رده‌وام ئۆتۆمبێله‌كانیان به‌بازاڕو جێگا گشتیه‌كاندا لێده‌خوڕی و ئه‌م هه‌ڵمه‌ته به‌رده‌وام ده‌بێت تائه‌و كاته‌ی كۆتایی به‌و دیارده‌یه ده‌هێنین.
sabat له ڕۆژی December 31 2008 18:02:44
| 0 سه‌رنج · 12 خوێندراوه
·
|
|