|
|
| January 28 2012 07:07:04 | |
ڕێدۆزی |
Facebook Likeچه‌مچه‌ماڵ.. دوو راوچی له‌كاتی راودا ده‌ستگیرده‌كرێن· sabat ڕێكه‌وتی October 08 2011
له‌كاتی راوكردندا دوو راوچی له سنوری چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیركران .رائید جه‌لیل عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: ئه‌و دوو راوچیه‌ی ده‌ستگیركراون دوو كه‌روێشكیان راو كردووه، له‌كاتی گه‌یشتنی مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیسی دارستان توانراوه هه‌ردوو راوچیه‌كه ده‌ستگیر بكرێن و ده‌ستیش به سه‌ر كه‌ره‌سه‌ی راوكردنه‌كه‌یاندا بگیرێت، له‌سه‌ر بڕیاری قائیمقامیش راوچییه‌كان به‌ندكراون به‌پێی یاسا لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت . به‌وته‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی دارستانی چه‌مچه‌ماڵ دیارده‌ی راوكردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رچاو له سنوره‌كه‌یاندا زیادیكردووه. چه‌مچه‌ماڵ.. 240 ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان داده‌مه‌زرێندرێن· sabat ڕێكه‌وتی October 08 2011
رێباز نه‌سره‌ت ئه‌ندامی لیژنه‌ی دامه‌زراندن له چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند: به‌منزیكانه ناوی 240 ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان له‌ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵه‌وه ئاڕاسته‌ی لیژنه‌ی باڵای دامه‌زراندن ده‌كرێت بۆ دامه‌زراندن له داموده‌زگا حكومییه‌كانی سنووره‌كه‌دا.به‌وته‌ی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دامه‌زراندن ئیداره‌ی چه‌مچه‌ماڵ به وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی سه‌رووی خۆی ئه‌و 240 كه‌سه داده‌مه‌زرێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌ی دامه‌زراندنی ده‌رچووی زانكۆ‌و په‌یمانگاكان چاره‌سه‌ربكرێت. رونیشكرده‌وه له‌مساڵدا ئه‌مه دواقوناغی دامه‌زراندن ده‌بێت، له‌كاتێكدا ئه‌و كه‌سه‌شی كه ناوی ده‌رچووه بۆ دامه‌زراندن، ئه‌گه‌ر له‌كاتی خوی‌دا په‌یوه‌ندی نه‌كات به فه‌رمانگه‌كه‌وه، ئه‌وا به‌شێوه‌ی مولحه‌ق كه‌سێكی دیكه له‌جێگای داده‌مه‌زرێنرێت. ئاشكراشیكرد كه له‌كۆی 726 فۆڕمی دامه‌زراندن كه له سنوره‌كه‌دا پڕكراونه‌ته‌وه، 576 كه‌سیان لێ داده‌مه‌زرێنراوه، هه‌روه‌ها 13 ده‌رچووشیان چووه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، ئه‌وانیشی ده‌مێنێته‌وه له‌ساڵی ئاینده‌دا داده‌مه‌زرێنرێن له‌به‌ر ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی میلاكی ساڵی 2011 پڕكردووه‌ته‌وه له دامه‌زراندن. چه‌مچه‌ماڵ.. كامێرای كۆنترۆڵكردنی خێرایی ئۆتۆمبێل له‌شه‌قامه‌كان داده‌نرێت· sabat ڕێكه‌وتی October 08 2011
بۆ وشیاركردنه‌وه‌ی شوفێران و پابه‌ند بونیان به رێنماییه‌كانی هاتووچۆو كه‌مكردنه‌وه‌ی خێراییه‌كانیان، بنكه‌ی هاتووچۆی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ كامێرای كۆنترۆڵكردنی خێرایی له‌شه‌قامه‌كانی ناوه‌وه‌و ده‌ره‌وه‌ی شاری چه‌مچه‌ماڵ جێگیر ده‌كات.مولازم به‌رهه‌م حه‌مه خه‌سره‌و سه‌رپه‌رشتیاری تیمی كامێرای كۆنترۆڵكردنی خێرایی زانیاری زیاتری له‌سه‌ر ئه‌و كامێرایانه خسته‌ڕوو وتی: ماوه‌ی دوو هه‌فته‌یه كامێرای كۆنترۆڵكردنی خێرایی له چه‌مچه‌ماڵدا كاری پێده‌كرێت له‌ماوه‌ی ئه‌و دوو هه‌فته‌یه‌دا 400 شۆفێر غه‌رامه كراون به‌هۆی تیژڕه‌ویانه‌وه له شه‌قامه‌كانی ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی شار . چه‌مچه‌ماڵ.. گه‌نجێك به چه‌قۆ چوار كه‌س بریندار ده‌كات· sabat ڕێكه‌وتی October 03 2011
سه‌رچاوه‌یه‌ك له به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی شه‌هید پێشڕه‌و راگه‌یاند: شه‌وی 2-10 گه‌نجێكی ته‌مه‌ن 20 ساڵانیان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه‌یان كردووه كه باری ته‌ندروستی تێكچوبوو، دوای چاره‌سه‌ری سه‌ره‌تایی و وه‌رگرتنی وته‌كانی ئه‌و گه‌نجه، ده‌ركه‌وت كه چوار كه‌س هێرشیان كردووه‌ته سه‌ری و ئازاریان داوه ..چه‌مچه‌ماڵ.. هه‌شت كه‌س به‌ڕووداوی هاتووچۆ بریندار ده‌بن· sabat ڕێكه‌وتی September 11 2011
ئێواره ئه‌مڕۆ 11-9 له‌سه‌ر رێگای سه‌نگاو - چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی له‌ده‌ستدانی خێرایه‌كه‌یه‌وه ئۆتۆمبێلێك وه‌رگه‌ڕا هه‌شت كه‌س له سه‌رنشینه‌كانی به‌سه‌ختی بریندار بوون.ئه‌فسه‌ری هاتووچۆ مولازم به‌رهه‌م حه‌مه خه‌سره‌و راگه‌یاند: به‌هۆی ئه‌و رووداوه‌وه هه‌شت كه‌س به‌سه‌ختی برینداربوون، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه برینداره‌كان ره‌وانه‌ی به‌شی فریاكه‌وتنی نه‌خۆشخانه‌ی گشتی شه‌هید پێشڕه‌و كراون، به‌ڵام به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كانیانه‌وه سه‌رجه‌میان ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی سلێمانی كراون. قادركه‌ره‌م.. رێگه له‌و تانكه‌رانه ده‌گیرێت كه سوته‌مه‌نی بۆ سلێمانی ده‌گوازنه‌وه· sabat ڕێكه‌وتی September 08 2011
شه‌وی رابردوو 7-8/9 چه‌ند چه‌كدارێك ده‌ستڕێژی گوللـه له كۆمپانیای په‌یوه‌ند كردووه‌و شۆفێری یه‌كێك له تانكه‌ره‌كانی گواستنه‌وه‌ی نه‌وتیشیان بریندار كردووه له سنوری نه‌وجول- قادر كه‌ره‌م .سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی قادركه‌ره‌م كه‌نیویست ناوی ئاشكرا بكرێت راگه‌یاند: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ته‌قه‌یان كردووه له كۆمپانیای په‌یوه‌ند تۆمه‌تبارن به چه‌ندین تاوان له‌لایه‌ن دادگایشه‌وه دۆسیه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه به مادده‌كانی 406 -413، به‌ڵام دیاره ئه‌و تۆمه‌تبارانه تائێستا خۆیان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه‌و به‌رده‌وامن له‌سه‌ر كرده‌وه‌ی توندوتیژی به‌رامبه‌ر به كه‌سانی سه‌رمایه‌دار بۆ ده‌سكه‌وتنی پاره . چه‌مچه‌ماڵ.. له 2 رۆژی جه‌ژندا به‌ڕووداوی هاتووچۆ 2 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه· sabat ڕێكه‌وتی September 03 2011
له‌ماوه‌ی دوو رۆژی جه‌ژندا له‌سنووری چه‌مچه‌ماڵ دوو رووداوی هاتووچۆ رویانداوه‌و له‌ئه‌نجامدا 2 كه‌س گیانیانله‌ده‌ستداوه‌و 6 كه‌سیش تریش به‌سه‌ختی برینداربوون.سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌بنكه‌ی پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ هه‌واڵه‌كه‌ی پشتڕاستكرده‌وه‌و راگه‌یاند: به‌هۆی رووداوی ئۆتۆمبێله‌وه له‌چه‌مچه‌ماڵ 2 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌و 6 كه‌سی تریش برینداربوون. سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند ئێواره‌ی 28-8 دراو فرۆشێك له‌كاتی گه‌ڕانه‌وه‌یدا بۆ ماڵه‌وه دیارنامێنێت و تائێستا هێزه‌كانی ئاسایش و پۆلیس لێكۆڵینه‌وه له چۆنیه‌تی دیارنه‌مانی ئه‌و هاووڵاتیه ده‌كه‌ن، كه‌سوكاره‌كه‌شی له‌بنكه‌ی پۆلیس سكاڵایان تۆماركردووه. دوو كه‌س به‌نهێنی ژماره‌یه‌ك مۆبایل ده‌به‌نه به‌ندیخانه‌ی فیدڕاڵی چه‌مچه‌ماڵه‌وه· sabat ڕێكه‌وتی September 03 2011
به‌تۆمه‌تی بردنی مۆبایل بۆ به‌ندكراوه‌كانی به‌ندیخانه‌ی فیدڕاڵی چه‌مچه‌ماڵ، دوو كه‌س ده‌ستگیرده‌كرێن.سه‌رچاوه‌یه‌ك له پۆلیسی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: ئێواره‌ی رۆژی 1-9 دوو هاووڵاتی له‌كاتی سه‌ردانیكردنیان بۆ لای به‌ندكراوه‌كانی به‌ندیخانه‌ی فیدڕاڵی چه‌مچه‌ماڵ، 20 مۆبایل و 30 میمۆریان پێبووه‌و ویستوویانه بیگه‌یه‌نه ده‌ستی چه‌ند به‌ندكراوێك، له‌كاتی پشكنیندا تونراوه ئاشكرا بكرێن دواتر هه‌ردوو هاووڵاتییه‌كه كه له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بن ده‌ستگیركراون و راده‌ستی پۆلیس كراون بۆ لێكۆڵینه‌وه، پاشان له‌سه‌ر بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی چه‌مچه‌ماڵ ده‌ست به‌سه‌ركران. سه‌نگاو.. به‌هۆی كێشه‌ی كه‌مئاوییه‌وه چه‌ندین خێزان گونده‌كانیان چۆڵده‌كه‌ن· sabat ڕێكه‌وتی August 13 2011
كه‌مئاوی یه‌كێكه له‌و كێشانه‌ی كه دوچاری دانیشتوانی ناحیه‌ی سه‌نگاو گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری بووه‌ته‌وه‌و به‌و هۆیه‌وه چه‌ندین خێزانی ناحیه‌كه‌و گونده‌كانی ده‌وروبه‌ری رویان له‌شاری سلێمانی و چه‌مچه‌ماڵ كردووه، به‌وته‌ی به‌رِێوه‌به‌ری ناحیه‌كه‌ش نه‌بوونی سه‌رچاوه‌ی ئاو له سنوره‌كه‌دا ئه‌و كێشه‌یه‌ی دروستكردوه.دواجار حكومەتی هەرێم چەمچەماڵی خستە سەر پارێزگای سلێمانی· sabat ڕێكه‌وتی August 12 2011
دوای ئەو گلەییانەی كەهەبوون لە رۆتینیاتی كاروباری هاولاتیانی چەمچەماڵ ، حكومەتی هەرێمی كوردستان بەنوسراوی ژمارە 1846 لە 1/8/2011 لە بریارێكیدا ئیدارەی چەمچەماڵی خستە سەر پارێزگای سلێمانی، لە بریارەكەشدا هاتووە ئەم بریارە تەنها بۆ بەرێوەبردنی دارایی و كارگێری دەبێت و قەزای چەمچەماڵ هەر لەسەر ئیدارەی گەرمیان دەمێنێتەوە.چه‌مچه‌ماڵ.. ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ماسته‌رپلانی شاره‌وه پێشینه‌ی خانوبه‌ره ده‌یان گرێته‌وه· sabat ڕێكه‌وتی August 08 2011
به‌وته‌ی قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و گوندانه‌ی ده‌كه‌ونه ماسته‌رپلانی شاره‌وه پێشنه‌ی خانوبه‌ره ده‌یان گرێته‌وه.تاریق ره‌شید قایمقامی چه‌مچه‌ماڵ راگه‌یاند: له سنووری چه‌مچه‌ماڵدا چه‌ندین گوند هه‌یه به‌هۆی نزیكیان له شاره‌وه ده‌كه‌ونه سنوری ماسته‌رپلانی شاره‌كه‌وه، به‌وهۆكاره‌شه‌وه تێكه‌ڵاوییه‌ك دروستبووه له زه‌وی گونده‌كان و شاره‌كاندا كه بۆچاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه‌ش بڕیارێك ده‌رچووه، به‌پێی ئه‌و بڕیاره لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت ..
پەڕە 1 ناچالاك 2: 12
|
چوونهژوورهوهتا ئێستا ئەندام نیت؟ كرته لێره بكه بۆ خۆ تۆماركردن. تێپەڕەوشەت له بیرچووه؟ ده‌توانی لێرەوە داوای تێپەڕەوشه‌ی نوێ بكه‌یت. به‌كارهێنه‌رانی سه‌رهێڵShoutboxYou must login to post a message. No messages have been posted.
|
|