له که‌ناری کام
ڕووباردا
ئێستا سۆزت چرۆ
ئه‌کا
له فرمێسکی کام
هه‌وردا
ئێستا ڕۆحت مه‌له
ئه‌کا
ئێستا گوڵی کامه
باخچه‌ی
کام ڕه‌نگت له
به‌ر کردووه
ئه‌و ڕه‌نگانه‌ی
له من فێربوی
هیچیانت ون
نه‌کردووه
ئێستا تریفه‌ی کام
مانگی
له خه‌یاڵی کام
ئاسمانی
ناز به ئه‌ستێره
ئه‌فرۆشی
یان وه‌ک جاران
میهره‌بانی
دڵی پڕ ڕاز و
گله‌ییت
سۆزاوی یه وه‌ک
دڵی من
یان ئێواران چاو
گڕ ئه‌ده‌ی
بۆ بینین و
تارمایی من
خه‌و ئه‌بینی به
گوڵه‌وه
بیکه‌یته دیاری
ئه‌وینێ
ماچ ئه‌بینی له
سه‌ر لێوت
له تاوا خۆی
بسوتێنێ
شیعر ئه‌بینی
وه‌کو هی من
بێ ناز بێ ناز بۆ
خۆی بگری
له ئه‌ستۆی تۆیه
گۆناهی
ئه‌و هه‌موو پیته
هه‌ڵ بگری