شیعرێکی گریاو
دێڕێ شیعرم له خه‌یاڵ بوو
دیار بوو فرمێسکی هه‌ڵ ئه‌ڕشت
بۆ
بێ نازی خۆی ئه‌گریا
بۆیه له داخانا خۆی کوشت
ئه‌گه‌ر شیعرێک له ناخمدا
به
گریانه‌وه له دایک بێ
ئه‌و ئه‌سرینانه‌ی سه‌ر گۆنای
ئێوه بڵێن ئه‌بێ چۆن
بێ
چاوانی هه‌ڵ نه‌هێناوه
به‌رگی ڕه‌شی له به‌ردایه
له
کۆرپه‌ی ناخی من ئه‌چی
بۆیه وا هه‌ست ئه‌کا به ته‌نیایه
هه‌رگیز له‌و جۆره شیعرانه
نانوسم با هه‌ر له بارچێ
پێنوسه‌که‌م حه‌دی نی یه
شیعرێ بنوسێ و له
تۆ نه‌چێ