ه
هۆنراوه‌ی هێمن که‌ریم خورشید
سه‌فه‌ر
ئه‌مشه‌و هاتووم تا پێت بڵێم
سه‌فه‌ر یه‌خه‌ی پێم گرتووه
ببوره گه‌ر چه‌ند ساڵێکه
نازتم له ئامێز گرتووه
دڵم خه‌ریکه باڵ ئه‌گرێ
له‌م نیشتیمانه بێزارم
باوه‌شت هه‌رچه‌ند گه‌رم بێ
هه‌ر به‌جێت دێڵم ناچارم
لێره عه‌شق له خاچ ئه‌ده‌ن
لێره گوڵاڵه‌ش ئه‌کوژن
نایه‌ڵن گه‌ڵای دره‌خت
تیشکی هه‌تاو هه‌ڵبمژن
هه‌ر شیعری ئه‌وینداری یه
له‌م خاکه بێ ناز که‌وتووه
به‌سه‌دان ڕاز و گله‌یی
له ناخیدا هه‌ڵگرتووه
چاوه‌که‌م تۆش ده‌ستم به‌رێ
وابزانه نه‌تناسیوم
دوا ماچم به‌رێ له لێوت
تاوه‌کو هه‌ڵنه‌فڕیوم
به‌نیازی ئه‌وه‌ش مه‌به
سۆزم ئاوڕ بداته‌وه
ئیتر مه‌حاڵه ئه‌م دڵه‌م
ده‌رگا له ڕووت بکاته‌وه
وانه‌زانی که بێ وه‌فام
ئه‌مه قه‌ده‌ری من و تۆیه
ئێمه خه‌ڵکی ووڵاتێکین
سه‌راپا پڕ له درۆیه
ڕێم لێ مه‌گره باجانتاکه‌م
هه‌ڵبگرم و لێره بڕۆم
به‌ڵێن ئه‌ده‌م له هه‌ر کوێ بم
گوڵم خه‌می جوانیت بخۆم